فينله‌ندا له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2121/12/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ماتى لاسيلا باڵيۆزى تازه‌ى فينله‌ندا له‌ عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و بۆ رۆژى سه‌ربه‌خۆييى فينله‌ندا پيرۆزبايى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و گه‌ل و حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى خواست، هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فينله‌ندا دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2015ـه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

باڵيۆزى فينله‌ندا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان بدات، جه‌ختى له‌وه‌ش‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا، له‌ هاوكارى و پشتگيريكردنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

تاوتوێكردنى هه‌ڵبژاردانه‌كانى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق، ئاماده‌يى و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى عيراقدا، گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى، پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

ھەواڵی زیاتر