گەرمیان گلی – ههولێر
لە شاری کەکوک لە پارکی سمایلاند، بۆ یەکەمجار لەو شارە فێستیڤاڵی هەنار لەلایەن ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەییەکەی هەڵەبجە کرایەوە و فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و خەڵکی کەرکوک زۆر دڵخۆشن بەو جۆرە فێستیڤاڵە و ئارەزوو دەکەن ئەو فێستیڤاڵانە ساڵانە بەردەوامی هەبێت.
ئازاد محەمەد جوتیارە نموونەییەکە هەڵەبجە بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ی ڕاگەیاند: حەز دەکەم ئەو جۆرە فێستیقاڵە ببێتە کارێک کە لە کوردستان زیاتر بەدیلێک بێت بۆ پشتگیری لە جوتیاران و باخداران، لە فێستیڤاڵی کەرکوک کە بۆ یەکەمجارە لەو شارە فێستیڤاڵی هەنار بکرێت، هەنارێکمان هێناوە کە بڕوا ناکەم هیچ وڵاتێک ئەو جۆرە هەنارەی هەبێت، با ئێمەی میللەتی کورد هەناری کوردستانی خۆمان بخۆین، نەک ئێمە پارەکانمان ببەینە دەرەوەی وڵات و هەنارمان بۆ بێنن. جگە لە هەنار، سێ جۆر داری پەتاتە و زەنجەفیل و زەردەچەوەشم هێناوە. من لەبەر کەرکوکییەکان هاتووم و لێرەم، چونکە دەزانم ئەوان چەند منیان خۆش دەوێت