بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “ئەو کەسەی بە هەڕەمەکی تەقەی دەکرد و دەیگوت هیچ هێزێک ناتوانێ دەستگیرم بکات، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە، دابینکردنی ئارامی هەولێر و دەوروبەری ئەرکی سەرشانمانە، هەرکەسێک کارێکی نایاسایی بکات، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت، چونکە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نیە.”