چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وەزارەتی دارایی خشتەی داهات و خەرجی هەرێمی کوردستانی بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی شەش مانگی ئەمساڵی داهات و خەرجیی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و رای گەیاند كە ئەمەش لە چوارچێوەی كارنامەی چاكسازیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتە.

وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە “لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.”

ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ش داوه‌ كه‌ بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە، کە سەرجەم داتاو زانیارییەکانی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسەند کراوە.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ خشته‌كه‌یه‌:-