شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە…..
ئەمڕۆ پێنج شەممە    19– 10- 2023    
كەش/ ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەكان نمە باران دەبارێت ,لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك كاریگەری دابارین زیاتر دەبێت , لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم هەندێ كات بەشێوەی تاوە باران و بروسكە دەبێت. ئەگەری تۆزێكی سووك هەیە لەناوچەكانی باشووری هەرێم.لەكاتەكانی شەودا كەشەكە جێگیر دەبێتەوە..
خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند  ( 10 –  20) كم /ك دەبێت . 
ئاراستەی با / باشووری  خۆرئاوا بۆ باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەگشتی كەمێك نزم دەبێتەوە ,وە لە ناوچە شاخاوییەكان زیاترنزم دەبێتەوە  (3-4 ) پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9  ) كم  دەبێت.  لەكات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-6 )كم دەبێت
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی    20– 10- 2023  
كەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەلە هەور دەبێت . 
خێرایی با / لەسەرخۆ  ( 10 –  15) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با /  باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما/ بەرز  دەبیتەوە  بە (2-3 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  28 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 25 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 25  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 28 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سۆران :      23  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  30  پلەی سیلیزی