سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌لژيكا كۆبووه‌وه‌‏

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/10/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز سێرج ديكشن باڵیۆزى به‌لژيكا له‌ عێراق و ‏ئوردن كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌لژيكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، گرنگيى ‏شياندنه‌وه‌ى ڕفێنراوانى ئێزديى ڕزگاربووى ده‌ستى داعش، دۆخى سياسيى عێراق و ‏هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان، تاوتوێ كرد.‏

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى ‏به‌لژيكا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودان ‏به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ‏دووپات كرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى دروستى سيسته‌مى فيدراڵى له‌ ‏عێراق و كارى پێكه‌وه‌يى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، ‏هه‌روه‌ها به‌ڕێز باڵيۆزى به‌لژيكا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دووپات كرده‌وه‌.‏

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ ‏به‌گشتى، بيرورايان گۆڕييه‌وه‌.