* رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا: ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵیا ئۆفه‌ری یانه‌كانی سعوودیه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت راهێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له یانه‌كانی رۆما یان ناپۆلی بكات.
* فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید: له شووباتی 2007 بڕیارمدا رۆناڵدۆ نازاریۆ له ریال مه‌درید دووربخه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و بیری ته‌نیا له لای ئاهه‌نگه‌كان له لای ژنان بوو، له میلانیش به هه‌مان شێوه بوو.
* فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌درید: رۆژێك ڤان نیسته‌لڕۆی هاته لام و پێی گوتم ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید بۆنی خواردنه‌وه كحولییه‌كانی لێدێت، قسه‌كه‌ی راست بوو، ته‌نانه‌ت ئا‌نتۆنیۆ كاسانۆ هه‌ندێك ره‌فتاری ده‌كرد هه‌رگیز جێگه‌ی قبوڵ نه‌بوو.
* رۆژنامه‌ی ماركا: ریال مه‌درید به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆبی بێلینگهامی برای جود بێلینگهام راسپاردووه كه یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئینگڵاند ده‌كات.
* رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا: لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئارجێنتینا خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری هه‌شته‌می مسۆگه‌ر كردووه.
* تۆڕی هه‌واڵی دێفینسیا سێنتراڵی ئیسپانیا: بایرن میونشن گرنگییەکی تایبەت بە ئۆریلیان چۆامینی و ئێدواردۆ کاماڤینگا لە یانەی ڕیال مەدرید دەدات، بایرن ئامادەیە گرێبەستی گۆڕینەوە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بكات و ده‌ستبه‌رداری ئه‌لفۆنسۆ دێڤز بێت له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی توانایه‌كانی یه‌كێك له یاریزانان چوامینی یان كاماڤینگا.
* تۆڕی هه‌واڵی دێفینسیا سێنتراڵی ئیسپانیا: فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید رازی نییه بە مامه‌ڵه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی كاماڤینگا و چوامینی له به‌رامبه‌ر هاتنی ئه‌لفۆنسۆ دێڤز. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌لفۆنسۆ دێڤزی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌گه‌ڵ بایرن میونشن له كۆی 164 یاری كردووه، 8 گۆڵ و 28 ئاسیستی كردووه. پێنج نازناوی بۆندزلیگا و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی بردووه‌ته‌وه.
* ئالێکس دێ میناور تێنسزانی ئوسترالی و پۆلێنکراوی چوارەم بلیتی قۆناغی شازدەی تێنسی کراوەی ژاپۆنی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی رووبەڕووی جاک دریپەری بەریتانی بووەوە و یارییەکەشی بە زەحمەت بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە چوار شەش و حەوت شەش و حەوت شەش بردەوە. بەهۆی رکابەرییە سەختەکەی هەردوو تێنسزان، یارییەکە بۆ سێ کاتژمێر و 5 خولەک بەردەوام بوو.
* لە قۆناغی 16ـی تێنسی كراوه‌ی ژاپۆن، تایلەر فریتزی تێنسزانی ئه‌مریكا پۆلێنکراوی یەکەم سەرکەوتنی بەرامبەر کامیرۆن نۆری بەریتانی بەدەستهێنا، تایلەر فریتز لە سێتی یەکەمدا بە شەش چوار سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سێتی دووەمیشی بە شەش سێ بردەوە، تایلەر فریتز سەرکەوتنەکەی مسۆگەر کرد و بلیتێکی قۆناغی شازدەی تێنسی کراوەی تۆکیۆی بەدەستهێنا.