حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری وردی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بایه‌خێكی زۆری به دروستكردنی به‌نداو و پۆند داوه و لەم چوار ساڵەی دواییدا جگە لە تەواوكردنی ٤ بەنداو، کارکردن لە ١٣ به‌نداوی دیكە بە گوژمەی زیاتر لە پێنج سەد و پەنجا و سێ ملیار دینار بەردەوامە.
عەبدولرەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو لە هەرێمی کوردستان، بە فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی ڕاگەیاندووە: لە هەرێمی کوردستان ٢١ بەنداو هەن، هەریەک لە بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنرێن. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان ڕوونیشی كردەوە پلانیان داناوە بۆ ئەو بەنداوانەی ئێستە دروست دەکرێن بۆ ئەوەی وێستگەی کارۆئاوی تێياندا دابنرێت، لەوانە بەنداوی باوەنوور و مەنداوە؛ هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: وێستگەی کارۆئاوی بۆ هەموو بەنداوە گەورەکان دادەنرێت.
بهنداوە تەواو کراوەکان
له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ١٨ به‌نداو ته‌واو كراون، كه توانای گلدانه‌وه‌ی هەشتا ملیۆن حەوت سەد و پەنجا شەش مه‌تر سێجا ئاویان هەیە. له‌و ١٨ بهنداوەی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراون، ٥ به‌نداو له پارێزگای هه‌ولێر بوونە و ئەوانیش بەنداوەكانی (جەلی، دێگەڵە، حەمامۆك، كۆدەڵە و چەمرگە)، له پارێزگای سلێمانی ٤ به‌نداو (شێوەسوور، هەشەزین، چەمی سمۆر و دێوانە)، له پارێزگای دهۆك ٢ به‌نداو (بێدۆهی و خەنەس) و له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانیش ٧ به‌نداو (باوەشاسوار، حەسەن كەنووش، هەڕاوە، قادركەرەم، ئاوەسپی ، ویری قادركەرەم و توورەجار) ته‌واو كراون و ده‌ستیان به گلدانه‌وه‌ی ئاو كردووه. لە كۆی ئەو ١٨ بەنداوە، ١٤ بەنداویان بە گوژمه‌ی سەد و هەشت ملیار و شەست و هەشت ملیۆن و دوو سەد و هەشتا و شەش هەزار و حەوت سەد و نەوەد و هەشت دینار بووە و ٤ بەنداویش گوژمەكەيان بە دۆلار دیاری كراوە و بە بڕی بیست و یەک ملیۆن و سەد و سی و چوار هەزار و شەش سەد و نەوەد و چوار دۆلار تەواوكراون.
ئه‌و به‌نداوانه‌ی كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جگه له ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه ته‌واو نه‌كرابوون، خۆیشی ده‌ستی داوه‌ته دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێكی دیكه له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمدا، كه ژمارەیان ١٣ بەنداوە و زۆربه‌یان له دوایین قۆناغه‌كانی كاركردندان و به كۆتاییهاتنیان، دووسەد و شەست و نۆ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی سه‌رزه‌وی له هه‌رێم زیاد ده‌بێت.
عەبدولرەحمان خانی، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: لە هەوڵی ئەوەداین بۆ ئەمساڵ چوار بەنداویان تەواو بێت و بتوانرێت ئاویان تێدا گل بدرێتەوە.
له كۆی ئه‌و ١٣ به‌نداوه كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه، ٤ به‌نداو له پارێزگای هه‌ولێرن و ٣ دانەیان له سلێمانین و پشكی دهۆك ٢ به‌نداو و به‌نداوێك له سنووری گەرمیان و ٣ بەنداویش لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، كە كۆی گوژمەكەیان پێنج سەد و پەنجا و سێ ملیار و نۆسەد و بیست و چوار ملیۆن و حەوت سەد و بیست و شەش هەزار و نۆسەد و حەڤدە دینار بووە.
ئەو بهنداوانەی كاری دیزاینیان ته‌واو بووه
حکوومەتی هەرێم بڕی بیست و یەک ملیار و حەوت سەد و چل و سێ ملیۆن و شەش دەد و شەست و نۆ هەزار و نەوەد و شەش دیناری بۆ دیزاین و نه‌خشه‌سازیی ٤١ به‌نداو و شەش سەد و چل و پێنج هەزار و سەد و سی و نۆ دۆلاریشی بۆ دیزاینی ٦ بەنداو خه‌رج كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان سوود له ئاوی سه‌رزه‌وی وه‌ربگرن و به‌كارهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی، كه سامانێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه، كه‌م بكرێته‌وه.
به‌نداو به یه‌كێك له دەستكهوته ئه‌ندازه‌ییه‌كانی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت، كه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاو یان به مه‌به‌ستی پاراستن و گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست ده‌كرێت. له سه‌ره‌تاوه به‌نداو و پۆند بۆ ئاودێریی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێنران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زێده‌بوونی پێویستیی مرۆڤ، بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی دیكه سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به تایبه‌تی له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با و پیشه‌سازی و گەشتیاری؛ هەروەك بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان ئاماژەی بۆ کرد: بەشێکی تر لە بەنداوە بچووکەکان بۆ ئاودێری، ئاوی شیرین و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە وشکەساڵی بەکار دەهێنرێن.
بەنداوى خنس
بەنداوی خنس، یەکێکە لە بەنداوە نوێیەکانی هەرێمی کوردستان و لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک دروستکراوە؛ بەنداوەکە دووەم گەورەترین بەنداوی پارێزگای دهۆکە و لە جۆری خاکییە، تێچووەکەی زیاتر لە نۆ ملیار دینارە و دەتوانێت حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە.
سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، لەوبارەیەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: بەنداوى خنس گەورەترین پرۆژەى ستراتیژیی قەزای شێخانە، لە ڕووی کشتوکاڵییەوە زیاتر لە ١٢ گوند دەکەونە سەر ڕێڕەوی ئاوەڕۆی بەندواى خنس و سوودی لی وەردەگرن؛ هەروەها بەشێکی گوندەکانی تر کە دەکەونە ناحیەى ئەترووش و قەسرۆک و قەزاى شێخان لێی سوودمەند دەبن. سەبارەت بە ئاوى ژێرزەوییش سوودی بۆ زۆربوونی ئاو لەو ناوچەیە دەبێت.
جگە لە لایەنی کشتوکاڵی و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی، پرۆژەکە کاریگەرییەکی باشی بۆ سەر بووژانەوەى جووڵەى گەشتیارى لەو ناوچەیەدا هەیە.
کامەران محەمەد، هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە، بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی گوت: بەنداوى خنس جێگەى دڵخۆشیی خەڵکی قەزاى شێخان و خنس و دەوروبەرییەتی، چونکە گرنگییەکی زۆرى بۆ گەشتیاریی ناوچەکە هەیە، خەڵکێکی زۆر لە هەولێر و موسڵەوە بۆ بەڕێکردنی کاتێکی خۆش، سەردانی ناوچەى ئەو بەنداوە دەکەن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆرى بە پرۆژەکانی بەنداو و پۆند داوە و لە پاراستنی سامانی ئاو و بایەخ بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیارى بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی مێدیا و زانیاری