بەکورتی بە کوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئایا حەماس بۆ وای کرد؟


لە وتاری حەفتەی پێشوودا ئاماژەیەکمان بەم بابەتە دا، لە وتاری ئەم حەفتەیەدا دەمەوێت زیاتر لەسەری بڕۆم. بەر لە هەموو شتێک، گەلی فەلەستین مافی خۆیانە دەوڵەتیان هەبێت و کەرامەتی نەتەوەیی و مرۆیییان پارێزراو بێت. پێویستیش ە کوشتنی کەسانی سڤیل )الشەڕ(، بە تایبەتی مندااڵن و کەسانی بەسااڵچوو، لە هەموو شوێنێک و لە الیەن هەر الیەنێکەوە بکرێ، ڕسوا بکرێت.
هەروەک سەرۆک مەحمود عەباس دەڵێت حەماس نوێنەرایەتیی فەلەستین ناکات. لێرەدا زیاتر مەبەستم وەاڵمدانەوەیەکی کورتی ئەو پرس یارە کورتەی سەرەوەیە. لە ٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٠ دا وەک
بەشێک لە ڕێکەوتننامەی ئیبراهیم )ئەبرەهام ئەکۆرد( ئیمارات و بەحرەین ڕێکەتننامەی ئاشتییان لە گەڵ ئیسرائیل ئیمزا کرد. لەو ساتەوە بیرۆکەی هێرشەکەی ٧ـی تش رینی یەکەم لەدایک بووە.
کاتێک سێ ساڵ دواتر و لە ٩ ئەیلوولی ئەمس اڵدا لە نیودڵهی یاداشتێکی لێگەیش تن لە نێوان ئەمەریکا و هیندستان و سعودیە و ئەوروپا ئیم زا کرا بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی ئاوی و وش کانی لە
نێوان هیندستان و دەوڵەتانی کەنداو و ئیسرائیل و ئەوروپا. ئەم ڕێگەیە )ڕێڕەوی ئابووری نێوان هیندستان و ڕۆژهەاڵتی ناڤین و ئەوروپا( جگە لەوەی وەک مونافیسێکی ڕێگای ئاوریشمی چین و ڕێگای پەرپێدانی عێراق سەیر دەکرێت، ڕێکەوتننامەی ئەبرەهام فراوانتر دەکات و بنەمای ئابووری مانەوە و چەس پاندنی بەهێزتر دەکات. وەک بەشێک لەم پرۆسەیە دانوستاندنەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل لە قۆناخی کۆتاییدا بوون. هەربۆیە حەماس بەر لە
ئیمزاکردنی ڕێکەوتننامەی نێوان سعودیە و ئیسرائیل هێرشەکەی کرد تا ڕێکەوتنەکە و دەسپێشخەری بەستنەوەی هیندستان لە ڕێگەی ڕۆژهەاڵتی ناڤین بە ئەوروپاوە پەک بخات. ئەوانەی لەسەر کەوتنی دەسپێشخەرییەکە تووشی زیان دەبن بریتین لە چین و
ڕووسیا و ئێران و تورکیا و حەماس و حیزبواڵ و میسر و عێراق. ئێران دژی هەموو ئاساییکردنێکی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەم دەسپێشخەرییە گرنگی دەربەندی هورمز کەم دەکاتەوە.
تورکیا لە چەندین ڕووەوە تووشی زیان دەبێت و دەسپێشخەرییەکە شکست بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەهێنێت و میسریش بەهۆی
کەمبوونەوەی بازرگان ی لە ڕێگەی کەناڵی سوێزەوە لە ڕووی ئابوورییەوە زیانی بەر دەکەوێت.