وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و مامەڵەیان نەکردووە سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەداوە: “سەرجەم بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و تا ئێستا مامەڵەی خوێندنی باڵایان نەکردووە، پێویستە تا رێکەوتی 19/10/2023 سەردانی دیوانی وەزارەت بکەن، بۆ پێشکەش کردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو وادەیەوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت و مافی مۆڵەت وەرگرتنیان دەفەوتێت”.