ئێوارەی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 15ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە رێوڕەسمێکدا سەنتەرێکی تایبەت بە خانەنشینانی سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه کرایەوه.
سەنتەرەکە کتێبخانە، سەرتاشخانە، هۆڵی وەرزشی، کافتریا، بنکەیەکی تەندروستی و پارکێك له‌خۆده‌گرێت.
پارێزگاری هەولێر له گوته‌یه‌كدا سوپاسی شێخ بازی کرد لە بەرامبەر ئەو کارە ناوازەی پیێ هەستاوە. هەروەها جه‌ختی لە هەماهەنگی زیاتر كردەوە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی کۆیە و رایگەیاند، دەیانەوێت ئەوپەڕی خزمەت پێشکەشی خەڵکی ئه‌و سنوورە بکەن.
پارێزگاری هه‌ولێر له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییانی کۆیە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمه‌تی زیاتر ناوچه و هه‌موو ناوچه و شارۆچكه و گونده‌كان ده‌كه‌ن.