دوای کشانەوەی یانەی هەڵۆ ڕیزبەندی یانەکان گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە

خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان دەخاتە ڕوو

یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان یانەی هەندرێن دوای یەکسان بوونی لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر، پارێزگاری لە خانەی یەکەم کرد، سیروانی نوێ لە ڕکەبەری گەیشتن بەخانەی یەکەم بەردەوامە و لە یانەی هەولێری بردەوە، نەورۆز و چەمچەماڵ لە ئەنجامە باشەکانیان بەردەوامن سەرکەوتنیان تۆمارکرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

هەندرێن لە پلەی یەکەم مایەوە
لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، هەندرێن لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر یەکسان بوو پارێزگاری لە پێشەنگی یانەکان کرد، شێروانە لەگەڵ برایەتی بە گۆڵێک یەکسان بوون، یانه‌كانی چەمچەماڵ و نەورۆزیش لە دەربەندیخان و سەیدسادقیان بردەوە و چەند خانەیەک لە ڕیزبەندی یانەکان هاتنە پێشەوە، سۆران لەگەڵ دهۆک بەگۆڵیک یەکسان بوو، سیروانی نوێش لەهەولێری بردەوە، بەهۆی کشانەوەی یانەی هەڵۆ ئەو یانانەی کە یارییان لەگەڵ ئەو یانەیە کرد بوو، خاڵەکانیان لێوەرگیرایەوە و گۆڕانکاری بەسەر ڕیزبەندی یانەکاندا هاتووە.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لە کۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ٢٠ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢،٨ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، تا ئێستە ٦٦ یاری ئەنجامدراون، ١٢٩ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەوی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە، گەڕی یەکەم زۆرترین گۆڵی تێدا تۆمارکراوە کە ٢٢ گۆڵە،گەڕی حەوتەم ٩ گۆڵ تۆمارکراوە کە لە هەموو گەڕەکان کەمترە.
یانەی هەندرێن لە هەموو ئامارەکان لەپێش یانەکانی ترە، تاکە یانەیە کە تا ئێستە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٤ گۆڵە و کەمترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ٤ گۆڵە و پێشەنگی یانەکانی وەرگرتووە و ٢٠ خاڵی هەیە.
لە کۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ٢٠ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢،٨ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی هەشتەم کە ٩ گۆڵ تۆمار کرا بوون،دوای تێپەڕبوونی ٩ گەڕ لەیارییەکاندا ١٤ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچووکترین یاریزانە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەندرێن تۆمار کرد، موئەیەد تەمەنی ١٧ ساڵ و حەوت مانگە، دوای ٧ گەڕ ڕاهێنەری یانەکانی هەولێر و سۆران دوور خرانەوە.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٥ گۆڵ
٢- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٥ گۆڵ
٣- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٤ گۆڵ
٤- عەبدول مونعیم ئەحمەد- یانەی هەولێر ٤ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی دەیەم:
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە و هەینی، یارییەکانی گەڕی دەیەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٧ یاری بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:
چوارشەممە:
شەقڵاوە – برایەتی/ یاریگەی شەقڵاوە
سەیدسادق – سۆران/ یاریگەی سەیدسادق
پێنجشەممە:
چەمچەماڵ – ئارارات/ یاریگەی چەمچەماڵ
شێروانە – نەورۆز/ یاریگەی شێروانە
هەندرێن – دەربەندیخان/ یاریگەی هەندرێن
هەینی:
هەولێر – پێشمەرگەی هەولێر/ یاریگەی فڕانسۆ هەریری ٢
زاخۆ – سیروانی نوێ/ یاریگەی زاخۆ

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی نۆیەڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە، بەهۆی کشانەوەی یانەی هەڵۆ لە خولەکە، ئەو یانانەی کە لەیانەی هەڵۆیان بردبۆوە ٣ خاڵەکانیان لێوەرگیرایەوە، بەهۆیەوە هەندێک لە یانەکان ژمارەی یارییەکانیان کەمترە:
١- هەندرێن ٢٠ خاڵ لە ٨ یاری
٢- سیروانی نوێ ١٦ خاڵ لە ٨ یاری
٣- نەورۆز ١٥ خاڵ لە ٨ یاری
٤- دهۆک ١٣ خاڵ لە ٨ یاری
٥- سەیدسادق ١٢ خاڵ لە ٨ یاری
٦- چەمچەماڵ ١٠ خاڵ لە ٧ یاری
٧- برایەتی ١٠ خاڵ لە ٨ یاری
٨- سۆران ١٠ خاڵ لە ٩ یاری
٩- پێشمەرگەی هەولێر ١٩خاڵ لە ٧ یاری
١٠- زاخۆ ٩ خاڵ لە ٨ یاری
١١- دەربەندیخان ٩ خاڵ لە ٨ یاری
١٢-شێروانە ٨ خاڵ لە ٩ یاری
١٣- ئارارات ٨ خاڵ لە ٨ یاری
١٤- هەولێر ٧ خاڵ لە ٨ یاری
١٥- شەقڵاوە ٤ خاڵ لە ٨ یاری

ھەواڵی زیاتر