ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی9ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاویكرده‌وه، دوای دەستبەرداگرتنی بڕی (11) کیلۆ 650)گرام، لە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستال لەشاری هەولێر و تەواکردنی رێکارەیاساییەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لە ڕێکەوتی 25ی 9ی 2023 دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش – سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی راپەڕین، بەهاوبەشی توانرا (5) پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن لەگەڵ بڕێکی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆمەتباران پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
previous post