سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه بۆ كۆچی دوایی خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا :-
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌داخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان كاك (خدر ئاغای حه‌مه‌ئه‌مین ئاغا)م پێگه‌یشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده كوردپه‌وه‌ره‌كەیان و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
له‌خودای مەزن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو خدرئاغای حمەئەمین ئاغا به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون