به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگه‌یاند کە خاوەنی زیاتر لە (10) کەناڵی تلیگرام بووه و هه‌روه‌ها ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین پیاو و ئافره‌تی بڵاوكردۆته‌وه.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: تۆمەتبار (ک، م، م) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا، چونکە لەلایەن دادخوازێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە تۆمه‌تبار خاوەنی زیاتر لە (10) کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلیگرام و گرتە ڤیدۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بڵاو کردۆتەوە و هەڕەشەی لە چەندین کەسی تریش کردووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه له كاتی ده‌ستگیركردندا بە دەیان گرتە ڤیدۆی نەشیاوی کەسانی تری لە ئامێری مۆبایلەکەی هەبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ناوی ئه‌و کەناڵانهی تۆمه‌تباری ئاشكرا كرد كه لە تلیگرام به‌كاری ده‌هێنا و بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1- دادگای CTS /خاوەنی گرووپ
2- دادگای CTS -1 /خاوەنی گرووپ
3- خەێاڵی دڵەکان/ خاوەنی گرووپ
4- مانگی گەردوون/ خاوەنی گرووپ
5- دادگای لەشفرۆشان /ئەدمینی گرووپ
6- مەلەف چیەکانی تلیگرام/ ئەدمینی گرووپ
7- دیوەخانی ساتۆر/ ئەدمینی گرووپ
8- لێت نابوورم / ئەدمینی گرووپ
9- شەوەزەنگ / ئەدمینی گرووپ
10- درۆ خۆشەها/ ئەدمینی گرووپ
11- کاستۆ گروپ/ ئەدمینی گرووپ
12- مانگی گەردوون/خاوەنی گرووپ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له كۆتاییدا داوای له هاووڵاتییان كرد كه هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە، با سەردانیان بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەری.