سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

خاپوورکردنی دوو حەشارگەی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین ڕاگەیەندرا

وەزارەتی بەرگریی عێراق، خاپوورکردنی دوو حەشارگەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەددین ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دوو حەشارگەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، حەشارگەکەی داعش خاپوورکراون.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە ڕێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا ڕێکخراوەکە لە ڕێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانییەوە بەردەوامە لە ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی موسڵ، کەرکوک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.