بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژەی گەشانەوە ڕاگەيهندرا.
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی9ی2023، بە ئامادەبوونی (مەسرور بارزانی)، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پڕۆژەی ( گەشانەوە) ڕاگەیه‌ندرا.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، پرۆژه‌ی گه‌شانه‌وه به‌شێكه له پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، بزنسی بچووك 50%ی جموجۆلێ بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت، گرنگییه‌كی زۆرمان به به‌هێزكردنی سیسته‌می بانكی داوه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی، ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه رۆژێكی مێژووییه، هه‌ندێك كه‌س هێشتا پێیان وایه ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان سزا بدرێت، هه‌میشه هه‌وڵمان داوه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه پێكه‌وه بژین، پابه‌ندبوونمان به‌عێراق، به برسیكردن دروست نابێت، پێویسته هه‌موو گه‌لانی عێراق یه‌كسان بن، ئێستا له‌عێراق كه‌شێكی ئه‌رێنی بۆ ئازادی و دیموكراسی دروست بووه.
نوێده‌كرێته‌وه…
لە ماڵپەڕی فەرمی پرۆژەکەدا راگه‌یاندراوه ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پڕۆژەی گەشانەوە تاوەکو بڕی 150 ملیۆن دیناری عێراقی قەرز بۆ بزنسی بچووک و مامناوەندی دامەزراو لە هەرێمی کوردستان دابین دەکات بە رسوماتی کارگێڕی سەدا دوو و بەبێ داواکردنی هیچ بارمتەیەک (رەهن) لەسەر قەرزەکان.
راشیدهگهیهنن، قەرزەکان لە لایەن (بانکی جیهان)ـەوە دابین دەکرێن کە هاوکارێکی پڕۆژەکەیە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ماڵپه‌ره فه‌رمییه‌كه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا راشگه‌یاندراوه، بزنسە بەشداربووەکان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی راوێژی تایبەتەوە لە لایەن شارەزای ناوخۆیی و بیانیەکانی رێکخڕاوی کارسازی هاوبەش (Top Mountain) بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارە بازرگانییەکانی سوودمەندبووانی پڕۆژەکە. هەروەها سوودمەندبووان هاوکاری دەکرێن بۆ کردنەوەی هەژماری بازرگانی بانکی.
پێوارەکانی شایستەبوون بۆ وەرگرتنی قەرز
– پێویستە هاووڵاتی کوردستانی بێت و تەمەنی لەنێوان 21 بۆ 60 ساڵدا بێت.
– نابێت لە هیچ دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوبێت.
– پێویستە لەکاتی پێشکەشکردنی داواکارییەکەدا، بزنسەکە لانیکەم 12 مانگ کاری کردبێت.
– دەبێت شوێنی بزنسەکە هەرێمی کوردستان بێت.
– پێویستە بزنسەکەت کەمتر لە 100 کارمەندی هەبێت.
– دەبێت کارەکەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابێت و ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) و ژمارەی بازرگانیی بێهاوتا (UEN) هەبێت.
– ئەگەر بزنسە کشتووکاڵیەکەت لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان تۆمار نەکراوە، ئەوا پێویستە ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) بەدەست بهێنیت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
– تەنها یەکجار دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت.
previous post
next post