چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (هەولێر – خەبات) بەردەوامە

پڕۆژەی نوژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان هەولێر – خەبات بەردەوامە، کە بە گوژمەی سێ ملیار و هەشت سەد و چل و دوو ملیۆن و دووسەد و هەشت هەزار دینار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، لە ئیساتاشدا قۆناغی یەکەم ئەم پڕۆژەیە تەواو بووە کە 6.6کم، بۆ ئەوەی هەموو ڕێگەکە پێکەوە تێکنەدرێت و خەڵک هەراسان نەبێت و گرفت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست نەبێت پڕۆژەکە قۆناغ بە قۆناغ و هەر جارەی بەشێک نوژەندەکرێتەوە.

ئێستا ئامادەکارییەکان تەوواو بوونە بۆ دەستکردن بە قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگە و بازرگانییە و پارێزگای هەولێر بە هەردوو پارێزگای دهۆک و موسڵ دەبەستێتەوە.
لە هەنگاوێکی دیکەی پارێزگای هەولێریشدا و لە پێناو پاراستنی ژینگە و لە چوارچێوەی پڕۆژەی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و گرنگیدان بە سروشت و جوانترکردنی شەقام و ڕێگا سەرکییەکانی شاری هەولێر، لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەستکرا بە پرۆژەی سەوزكردنی بەشێكی شەقامی سەرەکی 150مەتریی هەولێر.