هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه‌

 

به‌هۆی كۆچی دوایی خدر محه‌ممه‌دئه‌مين ئاغا، کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. 

خوالێخۆشبوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان و برای شەهیدانی قارەمان فەتتاح ئاغا و عەبدوڵلا ئاغا و د.ڕزگار ئاغا بوو.

خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامىیش به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

مەسرور بارزانى

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان

2023/9/24