ئایدز، مەترسیدارترین نەخۆشییەکانی مێژووی مرۆڤایه‌تی

دونیا وەڵامی چییە بۆی؟ لە کوردستان چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ؟

(ئایدز ئینگلیزی: Acquired immune deficiency syndrome کورت دەکرێتەوە بۆ “AIDS”)، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرؤسی” ئێچ ئای ڤیی”ـەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. ئایدز بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە. لە ساڵی (١٩٨١)ـەوە تا ئێستا ئایدز زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسی کوشتووە‌، کە بە نزیکەیی دەکاتە نیوەی ژمارەی کوژراوانی جەنگی جیھانی دووەم. لە کاتی ئێستادا نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەس لە جیھان تووشی ئایدز بوون.

ئایدز یا ڤایرۆسی نەهێشتنی سیستەمی بەرگری لەش، بۆ یەكەمجار ساڵی 1981 لە ئەمریكا دۆزرایەوە، ئەم نەخۆشییە لە ڕێی ڤایرۆسی “HIV” دەگوازرێتەوە، بەهۆی گواستنەوەی خوێن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر یان كرداری سێكس، یا گواستنەوەی لە دایكەوە بۆ كۆرپەلە مرۆڤێكی تریش تووشی ئەم نەخۆشییە دەرەمە دەبێت.
بەگوێرەی راپۆڕتی كۆمەڵەی پزیشكانی رووبەڕوونەوەی ئایدز لە ئەمەریكا، كاتێك ئەمجۆرە ڤایرۆسە بەیەكێك لە هۆكارەكانی گواستنەوە دەگوزارێتەوە بۆ نێو جەستەی كەسێكی تر دەركەوتنی نیشانەكانی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاواز دەبێ، هەیە دوای دوو هەفتە و هەشیانە ماوەی ساڵێك و تەنانەت دوای 10 ساڵ لە تووشبوون ئینجا نیشانەكانی ئایدز لە مرۆڤەكە دەردەكەوێت.
لە یەكی دیسێمبەری هەموو ساڵێك و لە سەرتاسەری دونیا یادی نەخۆشی ئایدز دەكرێتەوە كە بە نەخۆشی كەمبوون و لاوازی بەرگری جەستەی لەش ناسراوە .. ئەم نەخۆشیە بە یەكێك لە گرنگترین تەحەددی بۆ زانایان دادەندرێت لە سەرتاسەری جیهان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی زانستی نوێ بۆ زیاتر كۆنترولكردن و كەمكردنەوەی قوربانیانی ئەم نەخۆشیە كوشندەیە لە رێگەی گەڕان بەدوای چارەسەری گونجاو. ٤٠ ساڵ بەر لە ئێستا و لەگەڵ دەستنیشانكردنی یەكەم حالەتی ئەم نەخۆشیە تاوەكو ئێستا نەتوانراوە چارەسەری یەكجارەكی بۆ توشبووان بە ڤایرۆسی كەمی بەرگری ناسراو بە HIV بدۆزرێتەوە ،، بۆیە ساڵانە هەموو جیهان لەگەڵ یادكرنەوەی ئەم رۆژە زیاتر بایەخ بە رێكاری خۆپارێزی دەدەن چونكە بە تاكە رێگای دەزانن بۆ كەمكردنەوەی قوربانیانی ئەم نەخۆشیە ، رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئاماژە بەوە دەكات كە نزیكەی چل ملیۆن كەس قوربانی ئەم نەخۆشیە بوونە تاوەكو ئێستا و بە دەیان ملیۆنی دیكەش بەبوونی ئەم ڤایرۆسە لە لەشیان دەناڵێنن، باری ئابووری و كەمی خزمەتگوزاری تەندروستی و لاوازبوونی هۆشیاری تاكەكەسی هۆكارن بۆ بەربڵاوی نەخۆشی ئایدز لە سەرتاسەری جیهان.
لە هەرێمی كوردستان ساڵانە و لەگەڵ هاتنی ئەم رۆژە وەزارەتی تەندروستی بە كارو پلانی جۆراوجۆر هەڵمەتی هۆشیاری و رێكارەكانی خۆپارێزی لەم نەخۆشیە بە چالاكی جۆراوجۆر بڵاودەكاتەوە و هەردەم گرنگی تایبەتی پێدراوە ، خۆشبەختانە دابونەریت و هۆشیاری تاكی كۆمەڵگا لە هەرێمی كوردستان هۆكارن بۆ كەمی رێژەی بەربڵاوی نەخۆشی ئایدز لە هەرێمی كوردستان، گرنگترین رێكارەكانی خۆپارێزی لەم نەخۆشیە بریتیە لە دووركەوتنەوە لەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە كەسێك بۆ كەسێكی تر بۆ نموونە: سێكس كردن بە رێگای ناشەرعی و بەكارهێنانی مووسی كەسی توشبوو بۆ كەسێكیتر و هەموو ئەو كەلوپەلانەی كە بە دروستی تەعقیم ناكرێ و بەكاردێتەوە بۆ نمونە سرنج ، دایكی دووگیان و دایكێك كە شیر بداتە كۆرپەكەی ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەكەی هەیە ئەگەر توشبووبێت.
وەزیری تەندروستی، رایگەياند، ئەمساڵ ٦٩ توشبووی HIV ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، کە لەو ژمارەیە ٥٨یان بیانین، ئاماژە بەوەش دەدات ئێستا لە کوردستان بە کۆی گشتی ٤٨ تووشبووی کۆکراوە هەن ئەوانەش باجی تایبەت و فایلی تایبەتیان هەیە و لەژێر چاودێریی تەندروستیدان.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی ئایدز لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “کاری پێویست بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز، رۆژانە بە شەو و بە رۆژ لە هەموو دامودەزگا تەندروستییەکان و پەیوەندیدارەکان دەکرێت، لە هەمووی گرنگتر هەموو ئەو بیانیانەی دەمێننەوە و سەردانی وڵات دەکەن بۆ وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون، مەرجی سەرەکیی پشکنینی خوێنە، یەکێک لە پشکنینەکان بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئایدزە”.
ئەڵبەت پشکنینی هەموو ئەو کەسانەی کە خوێندەبەخشن و خوێن وەردەگرن، بە تایبەت نەخۆشانی تالاسیمیا کە بەردەوام خوێن وەردەگرن. تیمی تەندروستی لە کارمەندانی تەندروستی ساڵانە دەبێت ئەو پشکنینە بکەن، هەموو ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان هەبێت یان پرۆسەی پێبینی هەناویان بۆ بکرێت پشکنینی پێشوەختەیان بۆ دەکرێت”.
وەزیری تەندروستىی هەرێمی کوردستان، ئاماژەي بةوةش كرد، لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١، “زیاتر لە ٣١٨ هەزار پشکنین تایبەت بە دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV لە هەموو تاقیگەکانی نەخۆشخانەکان و تەندروستیی گشتی کراوە، لەنێو ئەواندا ٦٩ حاڵەت لە ئەمساڵدا پۆزەتیڤ بوون واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە دۆزراوەتەوە.
هەر لەبەر ترسناكی ئەم نەخۆشیە و لێكەوتە خراپەكانی جگە لە هەڵمەتی هۆشیاری كە بە درێژایی ساڵ وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی دەكاتەوە ساڵانە بە دەیان هەزار پشكنین ئەنجام دەدرێ بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەكە بە تایبەتی كەسی بیانی كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن . شایەنی باسە لە ١ی دیسێمبەر ٢٠٢١ وەزارەتی تەندروستی دةڵێت: “هەر بەم بۆنەیە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین خۆیان بە دووربگرن لەو هۆكارانەی كە راستەوخۆ دەبنە هۆی توشبوون بەم ڤایرۆسە و زیاتر هاوكار بن بۆ مانەوەی خۆیان و كەسوكارو كۆمەڵگا بە شێوەیەكی تەندروست .

ھەواڵی زیاتر