ماڵپه‌ڕی عێراق ئۆیل ڕیپۆرت ڕایگەیاند: بەرپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆمپانیای سومۆ لەگەڵ کۆمپانیای حکوومی بۆتاسی تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و تیایدا پلانیان بۆ ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو و ئاستی بەرهەمهێنان و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ دەستپێکردنەوەی نەوت داڕشتووە.
ڕاشیگەیاند: چەند بەرپرسێکی ئاگاداری کۆبوونەوەکان باس لە دۆسیەی تەکنیکی و بازرگانی پەیوەست به ده‌سپێكردنه‌وه‌ی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا، ئەوەش دوای شەش مانگ لە ڕاگرتنی.
ئاماژەیان بەوەش دا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان و تورکیا پلانیان بۆ ڕێژەی هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و پابەندییەکانی هەردولایەن داڕشتووە.
لای خۆشیەوە ئەرشەد تەها ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 08:00ـی شەوی ڕابردوو بۆ كوردستان تیڤی جەختی کردەوە کە پێشبینی دەکەن مانگی داهاتوو دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه و ئه‌مه‌ش خواستی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌روه‌ها توركیاشی له‌سه‌ره.
لە ڕێكه‌وتی 25ـی مانگی ئاداری ئەمساڵ لەدوای دەرچوونی بڕیاری ژووری ناوبژیوانی پاریس، لەسەر دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، لەبەرژەوەندی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.