خۆڕاگرتن لە كاتی تووڕەییدا

عومەر چنگیانی

گەرچی سوپاس بۆخوا پاشانیش بۆ دۆستەکانم لە ڕۆژنامە خۆشەویستەکەی هەولێردا، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوویشدا کە لەبەر چارەسەر لە دەرەوەی کوردستاندا بووم، هەر دانەبڕام و، لەوێوە لە خوێنەرە بەڕێزەکانی ستوونەکەم بەدوور نەبووم، دوای گەڕانەوەم یەکەم گوتاری جومعەم کە قەفی سەدوسیوچواری دەکرد بۆ من لە سەر دوانگەی مزگەوتی خەدیجە کوبرا، تەرخان کرد بۆ ئەو ناونیشانەی کە بۆردی باڵای ئامادە کردنی گوتاری هەینی دەستنیشانیان کرد بوو منیش لەگەڵ دوورییەکەیشمدا بە ئەرکی خۆم هەستابووم و بەشێک بووم لە ئامادەکردنەکەی، کە برایانم بە هەماهەنگی هەموو هەفتەیەک بە زمانی عەرەبی و کوردی بە زاراوەی کرمانجیی ژوورنگ و سۆرانی، دەینووسین و سۆرانییەکە برای خۆشەویست دکتۆر جەعفەر گوانی نووسیبووی، وەلێ وەک نەریتی هەموو جارێکی دەقی ئایەت و فەرموودەکان وەرناگێڕیت بۆ زمانی کوردی و جێی دێڵی بۆ هەست و توانای خودی مامۆستایان، منیش بە تەواوی کورتە و پوختەکەی دەخەمە بەر دەستی ئێوەی بەرێز.
خۆڕاگرتن لە کاتی تووڕەییدا
خوای گەورە لە پەسناندنی بڕوادارندا لە سەدوسیوچوارەمین ئایەتی سوورەتی (ئالی عیمران)دا، دەفەرمێت: (ئەو کەسانەی کە لە پێناوی خۆادا لە کاتی خۆشی و ناخۆشیی هەبوون و نەبووندا و لە کاتی سەختی و ئاساییدا، توانا و سامانی خۆیان خەرج دەکەن و کە تووڕەیی و دەمارگیرییان کڵپە دەسێنێ کاردانەوەی خراپیان نابێت و ڕق و جەحر و قینی خۆیان دەخۆنەوە، گەر نەیارییەک کەوتە نێوان ئەوان و هەر کەسێکەوە گیانی لێبوردەیییان زاڵ دەبێت بەسەر گیانی تۆڵەیاندا) .
تووڕەیی بریتییە لە کوڵانی خوێنی دڵ بۆ خواستی تۆڵەسەندنەوە
لەو کەسەی ئازاری داوە.
تووڕەیی بەڵا و نەهامەتییەکی گەورەیە ئەگەر مرۆڤ خۆی لێ
نەپارێزێت یان بۆ بەرژەوەندی خۆی رێکی نەخات، ئەرکی ئێمەیە لە کاتی تووڕەییدا جڵەوی دەروونمان بگرین و بە دەرمانی قورئانی و بە فەرموودە چارەی بکەین، بە ناوی مەردی و خیرەت و پاڵەوانی پف نەدرێین و تووڕە نەبین، بەڵکو بیر لە دەرەنجامەکانی تووڕەیی لە دنیا و قیامەت بکەینەوە، قەت تووڕە نەبین مەگەر لە پێناوی دینی خوادا بێت، ئەویش لە کات و شوێنی خۆی و بە گرتنەبەری ڕێکاری شەرعی بۆ ئەوەی نەچینە ڕیزی زیانمەندانەوە.
تووڕەیی کۆمەڵە ئەنجامێکی خراپی هەیە، وەک:
۱. ئەنجامە دەروونیەکانی تووڕەیی بۆ تاک و کۆمەڵگە.
۲. ئەنجامەکانی پەیوەست بە لاشە بۆ تاک و کۆمەڵگە.
ئەو هۆکارانەی یارمەتیدەرن بۆ وازهێنان لە تووڕەیی و خۆگرتن.
۱. جێبەجێکردنی وەسیەتەکەی پێغەمبەر، دروود و ساوی
خوای لێ بێت، بەوەی لە کاتی تووڕەییدا شێوازەکەت بگۆڕی، ئەگەر بە پێوەی، دابنیشە، ئەگەر بە دانیشتنەوەی، هەڵابژێ، واتە راوەستاو دانیشێ و، دانیشتوو راکشێ .
۲. بیرکردنەوە لە پاداشتی ئەوانەی تووڕەیییان دەخۆنەوە، کە بەهەشتە.
۳. بیر لە سەرەنجامی تووڕەیی و بزانێ تۆڵەسەندنەوە ئاخری پووچە و دەبێتە پەشیمانی.
٤. خۆپاراستن بە خوا لە شەیتان

ھەواڵی زیاتر