وشە وای گوت

د.سالار عوسمان

چیرۆکی جلکی بەخوێنی براکان !..
برای سێ شەهیدەکە کە خۆیشی پێشمەرگەیە، وای گوت: (کاک مەســـرور بەخێر بێی، وەکو برای هەر ســـێ شەهید، هەتا ئێستا جلکـــی بە خینی برایەکانم لەبەرنەکردتـــەوە، بەس کە ئەتو هاتی ئەمن لەبەر دەکەمەوە، چاوەڕێی جەنابتین، دونێ شـــەوێ بانگم کردی، گۆتم وەرە دەست لە ملم کە برینێ درم، برینێ درم گەلە قۆرتە، ناڵەی برایانم گەلە بە ئازارە، هەر سێ برام لە تەنیشتە خۆم شەهیدبوون، بەس ئەمن هەر دەســـتم نەدا، هەتا ئاخر فیشەک شەڕم کرد، سێ برام لە تەنیشت یـــەک درێژ بوون، هەمووی بە قوربانی ســـەرۆکی بن، ئەمە هەشـــت برا ماینە، ســـێ هی ئەو دایکەی خۆم، پێنج هی داکەکەی دیکەم، ئامادەینە لە پێناو خاکی کوردستان و ئاڵای کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی، هەر هەموومان خینی خۆمان بڕژێنین، پێشەوا قازی محمد لە سەر ئاڵای کوردســـتان شـــەهید بوو، ئێمەش لەسەر خاک و نیشتیمان و شەرەف و ناموس و کەڕامەتی خۆمان شـــەهید دەبین، براکانی من چووینە ڕێبازی
ڕێی نەمران. بەخێر بێی، زۆر پێخۆشحاڵ بووین ئەتومان دیت، ئێستاش جلکی بەخینی برایەکانـــم لەبەر دەکەمەوە، بەخێر بێی بەســـەر چـــاوم، چونکە نەبووە بیســـت و چار سەعات گەیشتیە من، شەوێ پێم گۆتی، نەبووە بیست و
چار سەعات گەیشتیە من، ئێستاش هەموو قوربانی سەرۆک – ینە ).

گەنجەکانی کوردســـتان و ئێمەیش، تایبەت بەرپرسان، پێویستە، بە چاوی ســـەر نا، بەڵکو بە چاوی دڵ و بە چاوی وێژدانەوە ئەم گوتە بەهادارانە بخوێننەوە!.. ئاخـــر لە نێو ئەو هەموو گەلەگورگە، کوردســـتان کە هەر لە ســـەر پێیـــە، ئـــەو قارەمانە مەزنانە، (شـــەهید و کوڕ و دایکـــی ئاوا باڵا) هێشتوویانەتەوە، کە هەموومانیان تووشی شۆک کرد، شۆکێک بڵندتر لە قوربانیدان!.. ئەم گوتەیە، ئەگەر تەپوتۆزی ململانێی سیاســـی و کرێتیی بەرپرسی گەندەڵ و پیسخۆر لێبگەڕێت، هەقە بچنە نێو پەروەردەی نەتەوەییەوە، سەیر بکەن چی دەڵێت:( هەر سێ برام لە تەنیشتە خۆم شەهیدبوون، بەس ئەمن هەر دەســـتم نەدا، هەتا ئاخر فیشـــەک شەڕم کرد !..)، گەلێک ئەوە گەنجەکانی بێت، ڕەشەبای شوومی دوژمن نایکەوێنێت و ئەوڕۆ نا سبەی هەر دەگات بە خەونەکانی!..
دروود و شانازیی