دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

راوێژكارێكی نوێ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م راوێژكارێكی نوێ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌.

به‌گوێره‌ی نووسراوی ژماره‌ (321)ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژووی له‌سه‌ر كردووه‌، حوسێن كورو ئیبراهیم به‌ پله‌ی ڕاوێژكار له‌سه‌ر میلاكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

حوسێن كورو ئیبراهیم كه‌ به‌ (حوسێن قائیدی) ناسراوه‌، پێشتر به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی بووه‌ له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.