دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بۆیه‌كه‌مجار دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زێلینسكی و لاڤرۆڤ یه‌كتر ببینن

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 20ـی ئه‌یلوولی 2023)‌ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بێت و له‌وێ چاوی به‌ سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بكه‌وێت.

ئه‌م دیداره‌ به‌ یه‌كه‌م دیدار داده‌نرێت دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا له‌ شوباتی ساڵی رابردوو.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، زێلێنسكی و لاڤرۆڤ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌ نیویۆرك ئاماده‌ ده‌بن و بڕیاریشه‌ هه‌ردووكیان گوتارێك پێشكه‌ش بكه‌ن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، زێلینسكی له‌گه‌ڵ ئۆلاڤ شۆڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه‌ و سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای مووشه‌كی كرۆز له‌ به‌رلین ده‌كات، كه‌ تا ئێستا شۆڵز خۆی له‌م پرسه‌ ده‌پارێزێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان 78ـمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی ساڵانەی لە ویلایه‌تی نیویۆرکی ئەمریکا دەستپێکردو و بڕیار وایە کۆبوونەوەکە تا 29ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

جگە لە پرسی گۆڕانی کەشوهەوا، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە قەیرانی ئۆکرانیا و هەناردەکردنه‌وه‌ی دانەوێڵەی ئۆکرانیایە لە دەریای رەش.

یەکێتی ئەوروپا، رووسیا بە هۆکاری برسیەتی و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە جیهان ده‌زانێت و فەرەنساش جەخت لە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، لە رێگەی وڵاتەکەیەوە بۆ جیهان دەکاتەوە .

زیاتر لە 140 سەرۆک و سەرکردە و نوێنەری وڵاتان نەتەوە یەکگرتووەکان 78 ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی ساڵانەی لە نیویۆرکی ئەمریکا دەستپێکرد.

بڕیارە لە دانیشتنەکاندا، چەندین بابەتی پەیوەست بەو قەیرانە هەنووکەییانەی بەرۆکی جیهانی گرتووە، گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت