لیژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی سیستەمەکە و بڕی پارەی مانگانەی کارەبا بڵاوکردەوە و دەڵێت: پرۆسەی پارەدانی پێشوەخستەی کرێی کارەبای پریپەید، هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە زیادکردنی نرخ و کارەبای 24 کاتژمێرییەوە نییە.
ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەرپرسی لیژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید رایگەیاند: “پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بۆ کۆنترۆڵکردن و رێکخستنی پێدانی کارەبایە و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە زیادکردنی نرخ و کارەبای 24 کاتژمێرییەوە نییە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هاوبەشانی ستییەکانیش دڵنیا دەکەینەوە، وەزارەتی کارەبا پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی (های کۆستەکان) دەکات”.