بڕیار وایە تا رۆژی یەكشەممە بە دوو قۆناغ بڕی 700 ملیار دیناری قەرز لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت .
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-9-2023 سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،بڕیار وایە تا رۆژی یەكشەممە بە دوو قۆناغ بڕی 700 ملیار دیناری قەرز لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت .
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە، لەسەرفەرمانی سەرۆك وەزیراندا بەزووترین كات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكریت.