له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 27 كه‌س به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌هه‌ردوو سه‌نته‌ری ئۆتیزمی حكومیی هه‌ولێر و كۆیه داده‌مه‌زرێندرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر بڵاویكرده‌وه، لە سەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵدەستین بە دامەزراندنی ( 27 ) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست، دەرچووی بەشی پەروەردەی تایبەت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەم ژمارەیە ( 12 ) کەس بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر و (15 ) کەس بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر راشیگه‌یاندووه، لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەرەکان بە جیا ئامادە کراوە، ماوەی پڕ کردنەوەی فۆڕمی داواکاری، ( 3 ) ڕۆژ دەبێت، لە ئه‌مڕۆوه 20ی 9 ی 2023 ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 23ی9ی2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.
لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی هەولێر:
http:// https://ee.kobotoolbox.org/x/KQgFfMCo
لینکی دامەزراندن بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی کۆیە:
https://ee.kobotoolbox.org/x/UAorWO6x