وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە رووداوی هێرش کردنە سەر بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە ئەوە دەدات كە “دژەتیرۆری یەکێتی لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە و یەپەگە لە فڕۆکەخانەکە مەشق و راهێنانیان کردووە”.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رای گەیاند: “تورکیا داوا لە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەكات، پەکەکە و رێکخراوە درێژکراوەکانی وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێنن.”
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، “پەکەکە چالاکییەکانی بە درێژایی ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە چڕکردووەتەوە و تورکیاش لە نزیکەوە چاودێری جوڵە و چالاکییەکانیان لە نێوان عێراق و سووریا دەکات”.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا روونی کردووەتەوە، “بۆمان روون بووەتەوە، گرووپی دژەتیرۆری سەر بە یەکێتی، لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە/یەپەگە مەشق و راهێنانیان کردووە، لەوکاتەی هێرشەکە ئەنجام دراوە.”