سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وه‌زاره‌تی كاره‌با: له‌ وه‌رزی پایزدا رۆژانه‌ 17 كاتژمێر كاره‌با به‌هاووڵاتییان ده‌درێت

ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: لە وەرزی پایزدا، رۆژانە 17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، لۆدی سەر کارەبا کەم بووەتەوە و وێستگەکانی کارەبا بە شێوەیەکی باشتر کارەبا بەرهەم ده‌هێنن.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایگه‌یاندبوو، یه‌كێك‌ له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ بواری كاره‌بادا، وێڕای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با و خستنه‌گه‌ڕی سیستمی پێوه‌ری زیره‌ك، چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ریی گرنگی بۆ هاووڵاتیان راگه‌یاندووه‌، له‌وانه‌ گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌با و رێكخستنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با.

هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردبوو، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با، پشت به‌ وێستگه‌ كارۆئاویی، هه‌ڵمی، غازییەکان ده‌به‌ستێت