رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا – ئێران سه‌باره‌ت به ئازادكردنی زیندانیانی نێوانیان و ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران به نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2023) رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا – ئێران كه له 10ـی مانگی رابردوو (ئاب)ـه‌وه واژۆ كراوه، به نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه پێنج له ئه‌مه‌ریكییه زیندانیكراوه‌كانی زیندانه‌كانی ئێران ئازاد ده‌كرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فڕۆكه‌یه‌كی قه‌ته‌ری گه‌یشته ئێران كه ئه‌مه‌ریكییه ئازادكراوه‌كان هه‌ڵده‌گرێت و بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌یانگوازێته‌وه.
هاوكات محه‌ممه‌د ره‌زا فه‌رزین، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران به فه‌رمی ئازادكردنی بڕی شه‌ش ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێرانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و شه‌ش ملیاره چووه‌ته سه‌ر هه‌ژماره دیاریكراوه ئێرانییه‌كان.
له كاتێكی دیكه‌دا ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، تاران خوازیاره پاره بلۆككراوه‌كانی ئازاد بكرێت و هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتۆندا بخرێته‌وه سه‌ر هه‌ژماری ئێران.
بڕیاریش وایه پڕۆسه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی زیندانییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی‌یان نییه. له‌لای خۆیه‌وه كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاندووه، دوو زیندانیكراوی ئێرانی له كۆی پێنج زیندانیكراو له زیندانه‌كانی ئێران‌دا، ئازاد ده‌كرێن و له قه‌ته‌ر ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌كرێت