حسێن عەلی زینوەیی
یەكێك لە خاڵە هەرە لاوازەكانی مێژووی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان كە هەمیشە بریتی بووە لە هەبوونی كەسانێكی نابەرپرس كە نانیان لە نانەوەی ناتەباییدا دەست كەوتووە و، ئێستایش لەسەری بەردەوامن و، بایەخیان داوە بە وتاری دووبەرەكی و لێكترازاندن و تێكدانی یەكڕیزیی كورد؛ ئەركی حزبە دەسەڵاتدارەكانیشە بۆ ئەوەی رێگا بەم جۆرە كەسانە نەدەن لە قاڵبی خۆیان دەربچن با لەم قۆناغە هەستیارەدا ڕق و كینە وەلاوە نێین، یەكهەڵوێست بین و یەك سەنتەری بڕیاردانمان هەبێت. گەر سەرنج بدەین لە دنیای سۆشیال میدیادا گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە بە شێوازی هێمن و لەسەرخۆ كە هونەرێكە كەم كەس پێی ئاشنان و، كۆمەڵگاش لە كاتی گفتوگۆی تاكەكاندا بە دیار دەكەوێت كە چۆن دەبینن لە كاتی تووڕەییدا، ئەقڵ غایب دەبێت؛ هەرحزبێك كە یەك سەنتەری بڕیاردانی نەبوو لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی پچڕپچڕبوونیان؛ بەتەئكید بەم شێوەیەش ئەنجامی باش نابێت بە زیانی حزبەكەیان دەشكێتەوە. بۆ میللەت چاوی لە هەنگاوەكانی پارتییە؟ ئەی حزبەكانی تر مەگەر ئەوانیش پێكهێنەر و بەشداری ئەم حكومەت و دەسەڵاتە نین و، سوودمەندیشن لە خێروبێری ئەم كوردستانە بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان، جیا لەوەی كە پارتی خاوەن دەسەڵات و خەڵك و زۆرینەی كورسی پەرلەمانی و هەیبەتی خۆیەتی و، شوێنپەنجەی دیارە بەسەر ناوچەكە و وڵاتانی دەرەوەشدا و، پەیوەندییەكی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، بەم شێوەیەش وای كردووە زیاتر ڕۆڵی پارتی دەربکەوێت و، كاریگەرییەكی تەواوی هەبێ لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا، گرنگە هەر ئەگەرێك كە ڕووبەڕووی كوردستان دەبێتەوە بەوپەڕی بەر پرسیاریەتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، نەک حزبەكان خۆیان دوورەپەرێز بگرن لە خەمی خەڵكا بەڵكو
دەبێت ئەمەكداری بنوێنن بەرامبەریان. شایانی باسە كە سەرۆكی حكومەت بەڕێز (مەسرور بارزانی) بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی لە ئەستۆدایە و، دەورێكی گرنگی هەیە لە نەكەوتنی ژێرخانی ئابووریی كوردستانی؛ هاووڵاتیانیش دڵنیان لەوەی كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە گشت هەوڵ و ئامانج و تواناكانی دەخاتە گەڕ بۆ باشتركردنی ژیانی نەتەوەكەمان؛ بێگومانیش یەكهەڵوێستی نێوان حزبەكان لە بەرژەوەندیی گەلەكەمان دەشكێتەو.