دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بووە جێگای بایەخی مێدیا جیهانیەکان

سه‌ردانەکەی هەفتەی ڕابردووی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌یاوه‌ری جێگرەکەی و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، کە تیایدا چەندین چەندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ کرا و لەگەڵ هەریەکە لە سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هێزه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق، سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

سەردانەکەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، بووە جێگای بایەخی مێدیا جیهانییەکان، په‌یمانگای واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئەوەی خستووەتەڕوو: مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسیان له‌و دۆسییانه‌ كردووه‌ كه‌ جێی ناكۆكی هه‌ردوولان به‌تایبه‌تی پرسی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
باس لەوەش دەکەن، مه‌سرور بارزانی ئومێده‌واره‌ چارەیەك بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بدۆزێته‌وه‌.

کێشەی کەرکووک پرسێکی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بووە
ڕۆژنامه‌ی الیوم السابع ی میسری، سەبارەت بە سەردانەکەی مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا، ئەوەی ڕاگەیاندووە؛ له‌دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و بەرپرسانی عێراق، پێداگیریی له‌ متمانه‌ی‌ نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌ی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان کراوەتەوە به‌پێی ده‌ستوور و یاسا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، كێشه‌ی كه‌ركووكیش پرسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان‌ بووه‌.

چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور
ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی عێراقییه‌، بە گرنگییەوە باسی لە سەردانەکەی مه‌سرور بارزانی کردووە بۆ بەغدا و لەوبارەیەوە، دەشڵێت؛ لە دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌ی چاره‌ی كێشه‌ یاسایی و داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کردووە، ڕۆژنامەکە دەشڵێت؛ هه‌ردوو حكوومه‌ت جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ یاسایی و داراییه‌كانی نێوانیان به‌پێی یاسا و ده‌ستوور كردووه‌ته‌وه‌.
پێگه‌ی به‌غداد تایمز، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە سەردانەکە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیه‌كی چڕیان له‌باره‌ی چاره‌كردنی ڕیشه‌یی بۆ كێشه‌ دارایی و یاساییه‌كانی به‌رده‌م شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.
ڕۆژی ٥شەممەی هەفتەی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێم. گه‌یشتنه‌ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و سه‌ركرده‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق کرد و ئومێدیكی زۆری بۆ چارەکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زیندوو کردەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمڕۆ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بڕیار لەسەر ناردنی پشک و شایستە داراییەکان بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.