د. سالار عوسمان
کـــورد مرۆڤی گـــەورەی تیا هەڵکەوتووە، بەڵام ئەفســـووس نـــەوەکان باش نایانناسن.
ژیـــان هەر ئەو نێگەتیڤی و خراپییە نییە، کە هەندێک وا وێنای دەکەن!.. نا، ژیان چەندین گۆشەی ڕووناک و پەنجەرەی پڕڕەنگی تێدایە، کە دەکرێت لەوێوە جوانتر ببینین و باشتر قۆناغەکان لێک گرێ بدەین و نەوەکان کۆبکەینەوە. کەســـێک هەیە بۆ یەکەمجار چاپخانەی هێناوەتە کوردستان، کەسێک هەیە بۆ یەکەمجـــار پیتە کوردییەکانی نێو ئەلفابێی کوردی خســـتۆتە ڕیزی پیتەکانی تـــر بۆ چاپکردن و شـــانازیی پیتی کـــوردی خوڵقاندووە لـــە چاپدا، کە ئەم وەرچەرخانانە هێندە گرنگن، دەکرێ توێژینەوەی ســـایکۆ ڕۆشنبیری ـ زمانی ـ مەعریفیی کوردی لەبارەوە بنووسرێت.
ئەو کەسە، کەسایەتییەکی مێژوویی مەعریفیی نەتەوەیی پڕبەرهەمی کوردە، کە نێوی (حوســـێن عەبدوللەتیف ئیسماعیل)ـە و، بە(حوسێن حوزنی موکریانی) شـــۆرەتی چۆتە نێو مێژووەوە و ســـێ ڕۆژی تر ٧٦ ســـاڵ بەسەر دواکۆچیدا تێدەپەڕێت، خاوەنی ١8 هەژدە کتێبە و هێندە فرە بەهرە و فرە بەرهەم بووە، دەکرێ وەک شەبەنگێک سەیری بکەین و سوود لە ورە و وزە و وشە و واژە و وێژە و وێنە و وێنا و وابەستەییەکانی وەربگرین.
ئەو زاتە نازدارە لە ساڵی ١٩١5 لە ئەڵمانیا چاپخانە دەکڕێت، دەیباتە حەلەب ـ ســـووریا، دواتر لە ساڵی ١٩25، بە هەموو مەشەققەتەکانی ئەوسای ڕێگا و گواســـتنەوە، چاپخانەکە دەهێنێتە ڕواندز و ئیتر لەوێوە وشەی کوردی، فکری کوردی، نووســـینی کوردی و خەونەکانی باڵ دەگرن و چەندین گۆڤار و کتێب چـــاپ و بڵاودەکرێنەوە و دواتریش له ســـاڵی ١٩٣5 دەیهێنێتە هەولێر و هەر بەردەوام دەبێت لە سەر کارە ناوازەکانی.
ئەونـــازدارە عاریفە کوردپەروەرە بۆ یەکەمجـــار پیتە تایبەتەکانی کوردیی نێو ئەلفابێی کوردی دەخاتە ســـەر تەختەی پیتەکان و ئیتر چاوی کورد ڕۆشـــن دەکاتەوە بە پیتە کوردییەکان. چ گرنگە گەلێک قەدری پیت بگرێ و لە ڕۆڵی ڕۆشـــنگەرانەی چاپخانە تێبگات و بە دیار ڕووناکی وشـــەوە دانیشـــێت و لە حیکمەتەکانـــی کتێب ڕامێنێت و کوردەواریی کۆبکاتەوە.
لە (٧٦) ساڵەی دواکۆچتدا، دروود بۆ ڕۆحت کاکە حوسێن حوزنی موکریانی، کـــە هەموو تەمەنـــت (١88٣ ـ 20 ئەیلوولی ١٩4٧) بۆ کورد و کوردســـتان
تەرخان و بەخت کرد.