لە راگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر دەکرێت کە دەستی لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.
رۆژی شەممە (16ـی ئەیلوولی 2023)، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دروست، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە ڕێکەوتی 6ـی ئەیلوولی 2023، ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی (زیدان خلیفە احمد مطر ناسراو بە ابو لیلی) دەستگیر دەکەن کە ئەمیری کەرتی (سعد بن ابي وقاص) بووە لە ویلایەتی دیجلە و ئەرکی لە چیای قەرەچووغ بووە”.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “تیرۆریستیی دەستگیرکراو لە ساڵی 2014 پەیوەندیی کردووە بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و چەکدار بووە لە ناوچەی شرگات، دواتر کراوەتە بەرپرسی مەفرەزەی هاوەن و بەشداریی لە شەڕەکانی ئەو رێکخراوە دژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە لە میحوەرەکانی مەخموور و قەراج، لە دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە ساڵی 2017 ئەم رێکخراوە هەڵساوە بە دروستکردنی چەندین مەفرەزە کە ناوبراو بەرپرسی یەکێک لەو مەفرەزانە بووە لە ناوچەکانی چیای قەرەچووغ، ئەبووشیتە و کوشاف بە مەبەستی تیرۆرکردن و رفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل و ئازادکردنیان لە بەرانبەر پارەدا”.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە:
لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر دەکرێت کە دەستی لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.
بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دروست، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە ڕێکەوتی 6ی ئەیلوولی 2023، ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی (زیدان خلیفە احمد مطر ناسراو بە ابو لیلی) دەستگیر دەکەن کە ئەمیری کەرتی (سعد بن ابي وقاص) بووە لە ویلایەتی دیجلە و ئەرکی لە چیای قەرەچووغ بووە.
تیرۆریستیی دەستگیرکراو لە ساڵی 2014 پەیوەندیی کردووە بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و چەکدار بووە لە ناوچەی شرگات، دواتر کراوەتە بەرپرسی مەفرەزەی هاوەن و بەشداریی لە شەڕەکانی ئەو ڕێکخراوە دژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە لە میحوەرەکانی مەخموور و قەراج، لە دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە ساڵی 2017 ئەم ڕێکخراوە هەڵساوە بە دروستکردنی چەندین مەفرەزە کە ناوبراو بەرپرسی یەکێک لەو مەفرەزانە بووە لە ناوچەکانی چیای قەرەچووغ، ئەبووشیتە و کوشاف بە مەبەستی تیرۆرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل و ئازادکردنیان لە بەرانبەر پارەدا