به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی سۆران به‌گوژمه‌ی زیاتر له دوو ملیار دینار دانرا. هەڵگورد شێخ نەجیب رایدەگەیەنێت، جێبەجێکردنی پڕۆژەی لەم شێوەیە دەبێتە هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیی هاتووچۆ له سه‌نته‌ری شاری سۆران.
ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئەیلوولی 2023، به ئاماده‌بوونی هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه و لایه‌نی حكومی شاره‌كه، به‌ردی بناغه‌ی قۆناغی دووه‌می جووتسایدی دێلزیان له زانكۆی سۆران بۆ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دانرا.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن پێش هاتنی وه‌رزی زستان زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌شێكی زۆریان ته‌واو بكرێن كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ له‌سه‌نته‌ری شاری سۆران.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران جه‌ختیشی له‌وه کردەوە، پڕۆژه‌ی جووتسایدی سۆران به گوژمه‌ی زیاتر له دوو ملیار دینار ئه‌نجام ده‌درێت و واده‌كات ماسته‌رپلانی سۆران به‌شێوه‌یه‌كی باشتر جێبه‌جێ بكرێت.