سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

عه‌ماڕ حه‌كیم: پاڵپشتی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌م

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ پاڵپشتی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.

لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقی عەماڕ حەکیم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پەرۆشی و پاڵپشتی خۆی بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەربڕی.