کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ، لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆمپانیای سۆمۆی بانگهێشت کردووە، بۆ ئەوەی وردەکاری لەبارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بخەنەڕوو.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم ئەندامانی لیژنەی دارایی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی لە چوارچێوەی بەپێی یاسای بودجە جێبەجێکردووە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بە تێکرای رۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی عێراق کراوە، خەرجی دەرهێنانی ئەو نەوتەشی وەریگرتووە نەیداوە.
لە 11/9/2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدابوو: “بەپێی یاسای بودجە کۆی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و پێویستە خەرجییەکانی بدات”.