سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی ئەیلوولی 2023، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلێکساندێر شۆلێنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا و شاندی یاوەری کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێگەکان بۆ فراوانترکردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کراون.

لەو دیدارەدا، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی نەمسا جەختی لە بایەخپێدانی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان کردووەتەوە.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش سەرۆک بارزانی “جەختی لە دیالۆگ وەک ڕێگەچارەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراکەت و تەوافوق بە پشتبەستن بە دەستوور کردەوە.”