مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد و رایگەیاند: بەیتۆجان، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردی کردووە.
لە پرسەنامەی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست. خوالێخۆشبوو بەیتۆجان، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم”.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست.
خوالێخۆشبوو بەیتۆجان، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان