لەچوارچێوەی کارو چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەکانی خۆیدا، لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، کاتژمێر(5)ـی ئێوارەی سێشەممە 2023/9/12 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، ڕێوڕەسمی ناساندن بڵاوكردنەوەی كتێبی پڕۆفیسۆر “قەناتی كوردۆ” لەلایەن “د. جەمشید حەیدەری” ساز دەكات.