هاودەنگ فارووق
دوێنێ ساڵیادێكی ماتەمئامێز، بۆ مەحمود زامدار ڕێكخرا، سوپاس بۆ دەسگای كەلتووریی یاد و دكتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی، كە وەك سەربازی ون، سپۆنسەری یادكردنەوەی ئەو نوسەرە مەزنە سیحراوی و داهێنەرەیان بە شكۆوە كردەوە.
مەحموود زامدار، نووسەر و شاعیر و هونەرمەند و خۆش لوتف و سەرمەجلیس. دڵپاک و خاکەڕا و بێفیز. ژینگەپارێز و ئاژەڵدۆست. هەمیشە دەم بە خەندە بوو، بەڵام خەمی خاک و نەتەوەیەكی بێ دەوڵەت لە ناخەوە سووتاندبووی. کەس ڕقی لێ نەبوو، هەموان خۆشیان دەویست ، لە سلێمانی پێیان دەوت خولەی خۆشەویست و نازداری كۆڕ و مەجلیسان، لە هەولێریش خۆشەویستی هەموان بوو پیاو سەر و دڵسپییەكەی كۆڕ و كۆبوونەوەكان و كوردپەروەر و بە ویقار بوو، ڕقی لە کەس نەبوو. لە ڕێگەی شیعر و ئەدەبەوە فەلسەفە و فەنتازیای سەر و لوتكەی داهێنانی وشە و زمان و بەخششی تایبەتی خۆی بە هێمنی دەگەیاند.
نووسەرێکی کارامەی ڕۆژنامەی هەولێریش بوو، بە شاهێدی كاكە سیڤەری نۆبەرەی ، دوایین وتارو نووسینەکانی خۆی بەدەستی خۆی دەگەیاندە دەستی من و ، دەیگوت: كاكە هاودەنگ دەست دەست دەناسێ، وا لەگەڵ سیڤەر دێم وتارەكەم لێوەرگرە ،لە ڕۆژنامەی هەولێر بڵاوکرنەوە و وەک یادگری و فەخرێک بۆ ئێمەمانەوە.
من بڕوام وایە زامدارێكی دی بەو ستایلە جوانەی دووبارە نابێتەوە.
کەرنامەی بخوێنەوە، ئینجا لە کارنامەی تێدەگەن و دەزانن ڕادەی خەمخۆری دڵسۆزیی زامدار بۆ ژیان و مرۆڤ و ئاژەڵ چەندە ئاست بڵندە.
یادویادگاری بەرزو بەخێر بێت.