رۆژنامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك، به‌ڵام پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن توندوتیژییه‌كان زیاد بن و كه‌ركووك له ته‌قینه‌وه دایه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی ئه‌یلوولی 2023) رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی نه‌خوازراوی كه‌ركووك، به‌ڵام تا ئێستا ریشه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان له ئاستی چاره‌سه‌ركردن و دانانی ستراتیژییه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا نین.
رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” ئاماژه‌ی به جووڵه‌ی هێزێكی زۆری سوپا و هێزه تایبه‌ته‌كان و یه‌كه‌كانی نه‌هێشتنی ئاژاوه كردووه له‌ناو كه‌ركووك، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن كورده‌وه له شاره‌كه بڵاوبووه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه باسی له‌وه كردووه، هێزه ئه‌منییه‌كان فه‌رمانیان پێكراوه رێگری له هه‌ر جۆره خۆپیشاندانێكی رێگه‌پێنه‌دراو بگرن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌و بارودۆخه‌ی له شاره‌كه دروست بووه، له هه‌ر چركه‌ساتێكدا ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی “الشرق الأوسط” سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، یه‌كێتی نیشتمانی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له گرووپه شیعه‌كان، جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و گرووپه شیعه‌كان ئه‌و گوته‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا له دژی مه‌سعود بارزانی له كه‌ركووك پراكتیزه‌كه‌ی ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێت “دوژمنی دوژمنم دۆستمه”، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پاكتاوكردنی ململانێكان به‌و شێوه‌یه نابێت، نه‌خاسمه كه كه‌ركووك شارێكی فره‌نه‌ته‌وه و ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵیدا “یاریكردنه به ئاگر”.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.