هاژه بهرزنجی
دڵم دەڵێ..
جارێکی تر
یەکتری نابینینەوە
دڵنیابە بیرت ئەکەم
توخوا گەر دەستت پێم ناگا
جار ناجارێ وەرە خەونم
دەزانی چەندە گرانە
دەردی دووری و دابڕانت
وا ئاگری لە خەرمانی
هیجری دووری من بەرداوە
نزا ئەکەم دوا نزام بێ
لەدوای من
هیچ کەس نازت هەڵنەگرێ
باوەکو من ناز شێواوبی
دایم ڕەنگزەردو رووخاوبی
وتم دڵم
هەربە تەنها تۆ شکدەبەم
لەم ژیانە
مەمکە بە نووسراوی یەکێک
لەلاپەڕەی کتێبی مێژووی عاشقانە
زۆر سەربەرزم
کە خاوەنی میهر و وەفام لەژیانا
هەتامردن تاکو تەنیام
قەدری خۆشەویستیمت نەزانی
تەنیاییت کردە هاوبەشم
زەردەخەنە تروسکەی نەما لەڕووما
هەمووی بزربوو بەساتێ
لەدووریتا
هەر کات کەغەمبارت ئەبم
بە گەڕەکە سامناکەکانی شاردا
پیاسە ئەکەم
بەغیرە و غروورێکی ژنانەوە ئەڵێم ئەو..
لەباوەشی من بترازێ
لەهەرکوێبێ هەر غەریبە !!