بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە ئیدارەی ڕاپەرین دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پینجشەممە (6ـی ئەیلوولی 2023)، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە: کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پرۆژەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییان و بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.