سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی نوێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.

کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

بەڕێوەبەرایەتییەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.