چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لوبنان هەوڵدەدات بەسزای لەسێدارەدان پارێزگاری لە ژنان و منداڵان بکات

دادوەرێکی لێکۆڵینەوە لە باکووری لوبنان، بڕیارێکی لە دژی ئەو کەسانەی دەستیان لە دەستدرێژیکردن و کوشتنی کچێکی تەمەن 6 ساڵان هەبوو دەرکرد، هەروەها داواشی کرد تۆمەتبارانی ئەوکەیسە لەسێدارە بدرێن.

لە مانگی ڕابردوودا منداڵێک بە ناوی “لین تالیب” دەستدرێژی کرابووە سەر و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بەمەش دۆسیەکەی گۆڕا بۆ دۆسیەی رای گشتی. هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلاوە لە تاوانەکەدا، کە دەرکەوتووە مامی بووە، هاوکات باپیر و داپیر و دایکیشی بە تۆمەتی پەردەپۆشکردنی تاوانەکە دەستگیرکراون.

دادوەر سەمرەندا نەسار، بڕیاری گریمانەی خۆی لە دۆسیەی دەستدرێژی و مردنی لین تالیب دەرکرد، بەو پێیەی پێیوابوو کە کردەوەی مامی پەیوەستە بە بڕگەکانی مادەکانی (503) و (504)ی یاسای سزادان، هەروەها لەبەرچاو گیراوە کە مردنی منداڵەکە لە ڕووی یاساییەوە بۆ وەسفکردنی کوشتنی بە ئەنقەست ناگونجێت، بەپێی مادەی (549)ی ئەم یاسایە، داوای کردووە کە مامی و دایکی و باپیرەی و داپیرەی دایکی لەسەر ئەم تاوانە دادگایی بکرێن، کە سزای لەسێدارەدانی تێدایە.

ئەو بڕیارە گریمانەیە دوای چەند مانگێک لە لێکۆڵینەوە هات، دوای ئەوەی دایکی منداڵەکە و خێزانەکەی هەوڵیاندا گومان ئاراستەی باوکی ئەو منداڵە بکەن کە هێناویەتی بۆ ئەوەی جەژن لەگەڵ دایکی بەسەر ببات، دواتر بابەتەکە گۆڕا بۆ دۆسیەی رای گشتی و زۆر قسەی لەسەر کرا، تا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەسەڵاتی دادوەری ڕاستییەکانی بە وردی ئاشکرا کرد.

بنەماڵەی باوکەکە پێشوازییان لەو بڕیارە کرد کە تۆمەتبارانی رەوانەی دادگا کردووە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سوپاسی دادوەر نەساریان کرد کە راستییەکانی ئاشکرا کرد و داوای سزای لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتباران کرد.

سەرچاوە دادوەرییەکان رایانگەیاندووە، توندو تیژی لە تۆمەتدان و سزادان ئامانجی رێگریکردنە لە دەستدرێژکاران، هەرچەندە زۆرجار هەوڵ هەیە بۆ بەلاڕێدابردنی تاوانەکانی لەم جۆرە، چونکە تاوانەکە تۆمارناکرێن بەهۆی سرووشتی تاوانەکان، ئەمەش بەهۆی ئەو ژینگە کۆمەڵایەتییە داخراوەوەیە، لە هەمان کاتدا داوای مافەکانی ژنان و کۆمەڵەکانی ژنان پێویستە رووداوەکانی هەراسانکردن ڕاپۆرت بکەن، و پشتگیری یاسایی و دەروونی و ئەخلاقی پێشکەش بە ژنانی دەستدرێژیکراو بکەن.

حەیات میرشاد، بەڕێوەبەری رێکخراوی فێمینیستی ” fe-amle”، رەتکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بە پشتبەستن بە هەڵوێستێکی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ دووپات دەکاتەوە. لە هەمان کاتدا پێی وایە هیچ شتێک ناتوانێت رێگری بکات لە تاوانەکانی دژی ژنان لە لوبنان.

میرشاد روونی کردەوە کە خۆپاراستن پێویستی بە یەکگرتوو لە دەستێوەردانی کۆمەڵایەتی، یاسایی، کولتووری و پەروەردەیی هەیە، هەروەها پلانێکی ڕوونی کارکردن هەیە. بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو بڕیارە دادوەرییەی کە لەلایەن دادوەر نەسارەوە دەرچووە، هیوایەک دەگەڕێنێتەوە کە بڕیارەکان دەستیان بە وەرگرتن کرد دوای دۆسییەکانی دیکە کە تێیدا شایەتحاڵی پشتگوێخستن بووین.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 8ـی ئاب، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ 13 حاڵەتی دەستدرێژی و 53 حاڵەتی هەراسانکردنیان تۆمارکردووە، ئەمە جگە لە 15 حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و 320 حاڵەتی زەوتکردن، بەپێی داتا فەرمییەکان. بەڵگەنامەکان 35 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی نیشان دەدەن کە لە ساڵی 2022دا بەڵگەی لەسەر کراوە، 8 حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و 442 حاڵەتی زەوتکردن و 105 حاڵەتی هەراسانکردن لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.

تاوانەکان لە دژی هاووڵاتییانی لوبنانی و سووری و میسری و فەلەستینی لە لوبنان ئەنجامدراوە، بەپێی داتاکان، ئاماژە بەوە کراوە کە تۆمەتبارانی لوبنانی لە سەرووی ئەم ژمارانەوەن.