سەگڤان هالۆ
عیڕاق ھەر لە ڕوژی دامەزراندنیەوە تا بە ئەمڕۆ ئاڵودەی ئەقڵیەتی خوسەپێنی و ڕەگەرپەرەستی بوتەوە تاکۆ ئەمڕۆش نەگۆڕاوە.
ئەویش بیری ناسیونالیستیە کە زاڵە بە سەر ئەقڵیەتی نۆخبەی سیاسی حوکمڕانی ئەم وڵاتەدا.
ڕاستە لە ٢٠٠٥ وە دەستورێکی ھەمیشەیی دیموکراسی ھاتە ئاراوە، بەڵام چ سودی ھەیە دەستورێک کە ئەقڵیەتی جێبەجێکردنی بنەماکانی لە لایەن نوخبەی سیاسی ئم وڵاتەوە بوونی نەبێت و مافەڕەواکانی بەرامبەریان پێشێل بکەن و ببنە بەربەست لە بەردەەم بەرە پێشەوە چوونی کولتوری دیموکراسی دژایەتی کردنی کوردو ناسنامە نەتەوەییەکەی لە لایەن عیڕاق و دەوڵەتە عەرەبی و غەیرە عەرەبیەکانی ناوچەکەوە بووەتە کولتور ئەوان ئامادەن ھەموو باجێکیش بدەن بەس نەھێڵن دوزی کورد ھەنگاو بەرەو پێشەوە
ھەڵێنێت. ئەگەر عیڕاق کە ئەو ناوەی لە سەرخۆ داناوە عیڕاقی
دیموکراسی دەبوایە بنەماکانی دیموکراسیەت جێبەجێ بکات و ڕێز لە مافە دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێت، بەڵام ئەقڵییەتی ڕەگەزپەرەستی چۆن و بە چ شێوەیێک دەتوانێت ئەمە بکات. بۆیە شتێکی نامۆ نیە کە عیڕاق بەردەوام دژایەتی ئەزمونی فیدڕالی ھەرێمی کوردستان دەکات و ئێستاش لە ھەوڵدابێت قەوارەی ھەرێم بڕۆخێنێت ھەر وەک ھێژا سەرۆک بارزانیش لە گوتارێکی خویدا لە شاری دھۆک ئاماژەی بەوەدا: ئەوانەی کە ھەوڵی ڕۆخاندنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان دەدەن ئەو سەردەمە بە سەر چووە کە بتوانن ئەزمونی ھەرێمی کوردستان بڕۆخێنن و خەیاڵیان خاوە عیڕاق و زورێک لە وڵاتانی ناوجەکە ئەوەندەی کە دژایەتی کوردیان کردووە زیاتر لە یەک سەدەیە و ملیارەھا دولاریان لە دژایەتی کردنی کورد خەرج کردووە لە وڵاتانی خویان خەرج کردبا دۆخەکەیان بە شێوەیێکی تر دەبوو ئێستا عیڕاق و ئەو وڵاتانە بەم شێوەی کە ئێستا ھەن لە نێو فەوزاو برسیەتی و تیڕورو دواکەوتوویی دا نەدەمانەوە و نەدەبۆنە مایەی گاڵتەپێکرنی وڵاتانی دونیا ڕاگرتنی ھەناردە کردنی نەوتی ھەرێم سەرچاوەکەی بۆ ئەم ئەقڵیەتە سیاسیە شوفینیە دەگەڕێتەوە واتە بابەتەکە بابەتێکی سیاسیە وەکۆ کارتی گوشار دژی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان بە کاردێنن و ئەزمونی ھەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن کە ئەمەش پێشێل کردننێکی زەقی مافە دەستوریەکانی گەلی کوردستانە وە ھەر لە سەر زاری خویان لەم ماوەیەشدا کوبونەوەیێک ئەنجام درا لە نێوان ھندێ لایەنی شیعی و لایەنێکی نێوخوویی ھەرێمی کوردستان کە گوتویانە ئێستا باشترین دەرفەت ڕەخساوە بۆ ئێمە کە بتوانین قەواری سیاسی ھەرێم بڕۆخێنین بە یەکجاری. بۆیە سەرکردایەتی سیاسی شەڕعی ھەرێمیش پێویستە ھەڵوێستی ھەبێت و کومەڵگای نێودەوڵەتیش ھان بدات بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا. لەبەرئەوەی ئەقڵێکی سیاسی ڕەگەزپەرست زاڵە بەسەر جومگەکانی دەوڵەتی عیڕاقدا و عیڕاقێکی سەقامگیرو ھەرێمێکی فیدڕالی پێشکەوتوویان ناوێت. بۆیە لە کۆتاییدا بەر لەوەی ئەوان بتوانن مەرامی گڵاوی
خویان جێبەجێ بکەن دژ بە ھەرێم، ھەرێمی کوردستانیش ھەڵوێستی خوی ھەبێت و پەیامی ئەم دۆخەش بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بگەیێنێت.