ئەمڕۆ دووشەمە (4ـی ئەیلوولی 2023)، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌هۆی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، “ئێمه وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، لێره‌وه بۆ رای گشتی روونیده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه باس له ده‌ستگیركردنی 20 كارمه‌ند ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌وه”.
هەروەها راشیگەیاند، ئه‌م هه‌واڵانه بریتین له تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، داواكارین له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ده‌زگا میدیاییه‌كان، كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌كه‌ن به چه‌قی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بێ بنه‌ما.