شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

باندێکی دزیکردن لە سلێمانی دەستگیرکران

باندێکی پێنج کەسی لە شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران كه‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی‌ رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ رزگاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ باندێكی‌ پێنج كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزینی‌ كێبڵی‌ كاره‌بایان له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامداوه‌.

هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک کە بڕێکی زۆری کێبڵی کارەبای لێ دزرا بوو دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە، بەمەبەستی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران.

ئاماژەی بەوەشدراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕزگاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن كه‌ له‌شێوه‌ی‌ بانددا له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، له ‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌ ئه‌نجامدانی‌ 33 تاوانی‌ دزینی‌ كێبڵی‌ كاره‌باییدا ناوه‌.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، هه‌ریه‌ك له ‌تۆمه‌تباران (ك، ع، ر له‌دایكبووی‌ 1993 – ر، م، ر له‌دایكبووی‌ 2000 – ب، م، ح له‌دایكبووی‌ 1993 – ئـ، ج، ص له‌دایكبووی‌ 1996 – ب، ح، م له‌دایكبووی‌ 1970) به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.